سەنتەری میترۆ: كامیار سابیر لەسەر سكاڵایەكی حاكم شێخ لەتیف راگیراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەكی حاكم شێخ لەتیف ، داوەری لێكۆلێنەوە بریاری تەوقیفكردنی نوسەر، كامیار سابیر تا 29ی ئایار دەركرد، داواش لە حاكم شێخ لەتیف دەكات، ئەو سكاڵایەی بكشێنێتەوە، وەك نوسەرو رەخنەگرو دادوەرێك داوا یاساییەكەی لەگەڵ سكاڵالێكراو لە رێی نوسین و دەرخستنی راستییەكانەوە بباتەوە.

سەنتەری میترۆ رایگەیاند: سكاڵاكەی حاكم شێخ لەتیف لەسەر كامیار سابیر پەیوەندی بە وتارێكی كامیار سابیرەوەیە كە بەر لە دوو ساڵ سەبارەت بە موچەی خانەنشینیی حاكم شێخ لەتیف نوسیویەتی.

ئەوەشهاتووە، نوسەر (كامیار سابیر) لە ئوسترالیا دەژی، بەمدواییە بە سەردانێك گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو یەكێك لە دیارترین ئەو كەسانەیە كە بانگەواز بۆ گەڕاندنەوەی كورد بۆ ناو چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دەكات ‌و لەمڕووەوە قسەو ئەرگۆمێنتی تایبەت بە خۆی هەیە.

سەنتەری میترۆ روونیشیكردەوە، داوا یاساییەكەی حاكم شێخ لەتیف وەك خۆی لە رونكردنەوەیەكدا باسی لێ دەكات ساڵ و نیوێك لەمەوبەر بووە پاش ئەوەی كامیار سابیر بە سكاڵاكەری ووتوە ” گەندەڵ و مووچەی خانەنشینی حاكمی لە هەرێم و مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری بەغداش وەردەگرێت”

هێما بۆئەوەشكراوە ، ئێمە لە سەنتەری میترۆ دژی هەر جۆرە تۆمەت و ناو زڕاندنێكی بێ بنەما، لەلایەن نوسەران و رەخنەگرانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانین، پێمان باشە لەكاتی بوونی ئەو جۆرە بابەتانە لەبری هەرەشەو توندوتیژی پەنا بۆ یاسا ببرێت بەتایبەتیش یاسای رۆژنامەگەری.

سەنتەری میترۆ داوا لە حاكم شێخ لەتیف دەكات، ئەو سكاڵایەی بكشێنێتەوە، وەك نوسەرو رەخنەگرو دادوەرێك داوا یاساییەكەی لەگەڵ سكاڵالێكراو لە رێی نوسین و دەرخستنی راستییەكانەوە بباتەوە، نەك سزادان كە زۆر جار بە هۆی بیروكراسییەتی پێدان و شاردنەوەی زانیاری، رەنگە هەڵەش رووبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا