ئومێد خۆشناو: بەجددی کارکراوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە هەولێر ئەنجامدراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لەتوانای حکومەتدا بووە کراوە و بەجددی کارکراوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر.

وتیشی، ئەمساڵ چەندین پڕۆژە و ڕێڕەوی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر دروستکراون و بودجەی تایبەتیش بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆر بە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوت و چەندین زیانی گیانی و ماددیشی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا