کۆنگرەیەکی ئابوری گرنگ لە عێراق بەڕێوە دەچێت

 پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت کۆنگرەی نێودەوڵەتی دەستپێدەکات بۆ گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021، کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە بەغدا دەست پێدەکات، هەتا سبەی بەردەوام دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان.

کۆنگرەکە بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی عەرەبی ئەحمەد ئەبو غیت و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی داد و سەرۆکانی ئەنجومەنی دادوەری و دەزگاکانی چاودێری، لەگەڵ کۆمەڵێک دەستەو ڕێکخراو، کەسی یاسایی و ئەکادیمی و میدیاکار، بە ئامانجی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو سەرمایانەی بەتاڵانبراون، ڕێگرتن لە بەکارهێنانی ژینگەکەیان بۆ کاروباری گەندەڵی و نایاسایی.

دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی دادی عێراق گرنگی بە ڕێکخستنی کۆنگرەکە دەدەن، هەروەها پەراوی کاری هاوبەش و لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەن بۆ چاککردنەوەی ئەو سەرمایانەی بەتاڵان براوەو ئەوانەی بە قاچاخ چوونەتە دەرەوەی وڵات و گەڕاندنەوەیان، بەپێی یاسای نێو دەوڵەتی.

ڕێکخەرانی کۆنگرەکە هەوڵدەدەن، کۆمەڵێک بڕیارو ڕاسپاردە پێشنیار بکەن بۆ ئەوەی وڵاتانی بەشداربوو پشتگیریان بکەن لە گەڕاندنەوەی سەرمایە بەتاڵانبراوەکانیان، بۆ پێکهێنانی گروپێک دژی ئەو وڵاتانەی خۆشگوزەرانی وڵاتەکانیان بە باجی وڵاتانی عەرەبی دابین دەکەن.

هەفتەی پێشوو دەستەی دەستپاکی عێراق بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە نەمسای پایتەختی ڤێنا، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی دەستەکەش داوای کرد کۆمەڵگا نێودەوڵەتیەکان پابەندبن بە ڕێکەوتننەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگرتن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی سەرمایە بە تاڵانبراوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا