فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال دەکەنەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان کردە ئامانج.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان لە ناوچەی باب شلۆ لە ڕۆژئاوای قەزای شەنگال کردەئامانج”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بەتەواوەتی لەو هێرشەدا وێران بووە”.

وتیشی: یەکێک لە بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال لەسەر ئۆتۆمبێلە بەئامانجگیراوەکە بووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت زیانەکان تا چ ڕادەیەک بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا