بەرپرسێكی حكومی لەكەركوك بە 6 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
حكومی شەش ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشووی شارەوانی پارێزگای كەركوك سەپێنرا.

دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی رۆژی دوو شەممە 5ی ئەیلوول سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر عەبدولكەریم حەسەن سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەركوك سەپاند.

دادگاكە بەهۆی بوونی گەندەڵی لەگرێبەستێكی سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەركوك‌و كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندووە.

سكاڵاكەش لەلایەن یەكێك لەوەبەرهێنەرانی كارگەی نایلۆن باگسەوە تۆماركراوەو دوای چەندین دانیشتن تۆمەتەكان بەسەر سەرۆكی شارەوانی ساغ بووەو سزای درا.

عەبدولكەریم حەسەن ماوەی چەند ساڵێك سەرۆكی شارەوانی بوو، دواتر وەك ڕاوێژكاری پارێزگاری كەركوك بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە دەستنیشان كرا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا