ئیسرائیل ژمارەیەک کوژراوی دیکەی ریزەکانی سوپاکەی ئاشکراکرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل کۆی گشتیی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە شەڕی کەرتی غەززە راگەیاند کە زیاترە لە 400 سەرباز.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی کانوونی یەکەم، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی پێگەی ئەلکترۆنی فەرمی خۆیەوە ئاشکرایکرد، لە یەکەم رۆژی 7درووستبوونی گرژییەکان (7ـی تشرینی یەکەم) تا ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی کانوونی یەکەم، 430 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، تەنها لە 27ی تشرینی یەکەمەوە 120 سەرباز لە شەڕو پێکدادانەکانی دژی چەکدارانی حەماس کوژراون.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ یەکشەممە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس بەناوەکانی؛ ئەفسەری یەدەگ گیدۆن ئیلانی تەمەن 35 ساڵ کە خەڵکی شاری مەشائیل-ە و سەربازی شەڕکەرە لە کەتیبەی 2855 و لە شەڕێکدا لە کەرتی غەززە کوژراوە.

ئیتای پێری تەمەن 36 ساڵان کە خەڵکی مودیعین-ە و ئەفسەری پەیوەندییە لە کەتیبەی 8111، لیوای پێنج، لە شەڕێکدا لە کەرتی غەززە کوژراوە.

دوو سەربازەکەی دیکە بە ناوەکانی ئەڤیتار کۆهین، تەمەن 42 ساڵ خەڵکی کڤار سابا، ئەفسەری مەشق و راهێنانە لە کەتیبەی 8111، هەرووەها رائید گال بیچەر-ی تەمەن 34 ساڵان کە خەڵکی ئۆرانیت-ە و ئەفسەری مەشق و راهێنانە لە فیرقەی 36، بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێلەوە لە باشووری ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا