دوای سعودیە ئێران پەیوەندیەكانی لەگەڵ بەحرەینیش ئاسایی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای پێنج رۆژ لە راگەیاندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودیە، شانشینی بەحرەینیش كە هاوپەیمانێكی سەرەكی ریازە و یەكێكە لە وڵاتانی كەنداو، خواستی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران راگەیاند.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی شانشینی بەحرەین بە ئاژانسی سپۆتینگی روسی راگەیاندووە، لەئێستادا گفتوگۆی گرنگ لەنێوان بەحرەین و ئێراندا هەیە و كۆبوونەوەكانیش دوو قۆڵین و بەبێ نێوەندگیر بەڕێوەدەچن بە ئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و مەنامە.

رۆژی دووشەممە ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەحرەین ئاسایی بكاتەوە و پێشوازی لەهەر هەوڵێكیش دەكات بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا