شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە شەقامی سەرەكی سلێمانی – تاسڵوجە بە ئاڕاستەی قلیاسان بە مەبەستی تەواوكردنی ئەندەرپاسی پڕۆژەی یەكتربڕی بەختیاری دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە، ڕۆشتن و هاتن لە شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەرەو شەقامی قلیاسان دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو شەقامە لە سبەینێوە بە دیاریكراوی لە كاتژمێر 7:00 ی سەرلەبەیانی بە مەبەستی كاركردن لە ئەندەرپاسی دوو بە ئاراستەی شەقامی قلیاسان كە بەشێكە لە جێبەجێكردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی روونیشیكردەوە، شۆفێران دەتوانن شەقامەكانی دەوروبەری وەك جێگرەوە بەكاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا