عەبدولستار مەجید: بەغدا 309 ملیار دیناری جووتیارانی هەرێم خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆبوونەوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵ ‌و ئاودێری‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند، سەبارەت بە خەرجكردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە لە شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی (2014 و 2015 و 2016)، لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق گفتوگۆمان كرد و پێی راگەیاندین، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ‌دراوە و تەنیا میكانیزمی خەرجكردنی ماوە و وەزارەتەكەیان بەزووترین كات ئەو كارەش ئەنجام دەدەت.

سەرۆكی‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵ ‌و ئاودێری‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان روونیكردەوە، پێشتر نیوەی بڕی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی (2014 و 2015 و 2016) خەرجكراوە. ئەو بڕەی كە تاوەكو ئێستا ماوەتەوە بریتییە لە 309 ملیار دینار و بڕیاری خەرجكردنی دراوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

وتیشی: بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا میكانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەستنیشان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا