لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شارباژێڕ و پێنجوێن سەرۆکی دەزگای میت لە هەولێر بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی سێشەممە لەکاتی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی شارباژێر و پێنجوێن هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە هەولێر بووە.

لەوبارەیەوە حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، لە بارەگای حزبەکەیان لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرکردە و بەرپرسانی بەرەی تورکمانی، پێشوازییان لە هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کردووە.

ئەو سەردانەی هاکان فیدان بۆ هەولێر لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە تورکیا لەڕێی درۆنەوە هێرشیکردەسەر ناوچەکانی شارباژێڕ و پێنجوێن، سەردانەکەی هاکان فیدان هاوکاتیش بووە لەگەڵ کوژرانی ژنە چالاکوان ناگەهان كەمال ئاكارسێڵ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا