تاوه‌ره‌كانی كاره‌با لە مه‌خمور تەقێندرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ژمارەیەك تاوەری کارەبا لەمەخمور تەقێندرانەوە، وەزارەتی کارەبای عێراقیش رایدەگەیەنێت لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا،13 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین و نەینەوا لە باکووری عێراق تەقێنراونەتەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو،چەکدارانی داعش لە گوندی کەنداری سەر بە قەزای مەخمور لە پارێزگای هەولێر،  سێ تاوەرى کارەبایان تەقاندەوە و لە ئێستا هاوڵاتییانی مەخمور بێ کارەبان.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەک کردەی تێکدەرانە بۆسەر تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا ئەنجامدراون.

بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی كارەبای عێراق،” لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، 13 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەڕێگای بەئامانجکردنی راستەوخۆ بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین، کەرکووک و نەینەوا بە پێنج تەقینەوەی سیستەماتیک و لەیەک کاتدا، تەقێنراونەتەوە”.

هاوكات ئەوەشهاتووە، ئەو ھەوڵە تێکدەرانە بۆ جیاکردنەوەی کارەبای باکوورە لە کارەبای نیشتمانیی و بێ بەشکردنی ھاووڵاتییانە لە کارەبای نیشتمانیی لەم کاتەی کە پلەکانی گەرما بەرزبووتەوە.

پێشتریش، ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ پاراستنیان لە تەقاندنەوە هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبای نیشتمانیی جێگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا