پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاسای بودجەی عێراق گەیشتە وەزارەتی داد و بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوە، دوای بڵاوكردنەوەشی لەو رۆژنامەیە، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دادی عێراق یاسای بودجەی گشتی عێراق گەیشتە وەزارەتی داد و دەستیان بە تەواوكردنی رێویشوێنە یاساییەكان كردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یاسای بودجە رۆژی دووشەممە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە.
لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی پەسەندكرد و رایگەیاند: پەسەندكردنی بودجە، خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆ ئەوەی حكومەت دەست بە بەرنامەكەی بكات.