لیژنەیەک بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندگاكانی تایبەت بەپێشمەرگە پێكهێنرا

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردەی هەرێم كۆبونەوەو بڕیاریاندا لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە پێكبهێنن كە لە خوێندنگاكانی تایبەت بە پێشمەرگەدا هەیە.

ماڵپەڕی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری كردووەو گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئێستای خوێندگاكانی پێشمەرگە كردووە.

ئەوەش هاتووە لەكۆبونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، گرفت لەو خوێندنگایانەدا هەیەو ناكرێ جۆر و شێوازی خوێندن لەو قوتابخانانەدا بەشێوەیەكی خراپ بقۆزرێتەوەو جیاكاری لەگەڵ خوێندنگاكانی تر پێبكرێت.

لای خۆشیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە، كەموكوڕی لەو قوتابخانانەدا هەیەو خەڵكی تریشی تێكەڵكراوە كە پێشمەرگە نیە، بۆ ئەمەش داوا دەكەن بەیەكەوە چارەسەری ئەو كێشانە بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوو وەزارەت رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هەماهەنگی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك خاڵ و پێشنیار كە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری لەسەر دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا