پۆڵه‌تیك پرێس
بریکاری وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت “ئێمه نامانه‌وێت به‌هۆى خوێندنگه‌كانه‌وه ریسكێكى گه‌وره بۆ هه‌رێم بكه‌ین و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك مامۆستا و خوێندكار گیان له‌ده‌ستبدات”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی دەوامی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە قۆناغی 1ی بنەرەتی بۆ 12ی ئامادەیی تا ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەم درێژكردەوە.
د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئێمه ناتوانین وه‌ك زانكۆ و په‌یمانگاكان چه‌ند رۆژێكى كه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌رگاى خوێندنگه‌كان بكه‌ینه‌وه، چونكه یه‌ك رۆژ و دوو رۆژ بۆ ته‌واو كردنى پرۆگرامى خوێندن كه‌مه و خه‌ڵك قبوڵى ناكات”.
وتیشى، “وه‌ك وه‌زاره‌ت ناتوانین بڕیار له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌كان بده‌ین، چونكه پشت به‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵا ده‌به‌ستین و بڕیارى ئه‌وان بۆ ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، دواى ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى راگرتنى ده‌وامى خوێندنگه‌كان دانراوه، جارێكى دیكه لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێت، دواتر بڕیار له‌باره‌ى كردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان ده‌درێت”.
به‌وته‌ى بریکاری وەزارەتی پەروەردە هۆكارى نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنه‌گه‌كان بۆ توشبوونى ئه‌و ژماره زۆره‌ى مامۆستا و خوێندكاران به كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌راورد به چه‌ند مانگى رابردوو ژماره‌كه زۆر زیادى كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، یه‌كێتى مامۆستایانى هه‌رێمى كوردستانیش بێئاگاى خۆى له بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى راگرتنی دەوامی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە قۆناغی 1ی بنەرەتی بۆ 12ی ئامادەیی ده‌ربڕى و ده‌ڵێت “ئێمه ئاگادار نه‌كراوین”.