پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژنامەی Business Insiderی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ پەکخستنی ئابووری ڕوسیا شکستیانهێناوە”.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئەو ڕۆژنامەیە، “زۆرێک لە وەبەرهێنەران گومانیان هەبووە لەوەی ڕوسیا چیتر بتوانێت پابەندبێت بە پابەندییە داراییەکانی بەڕوانین لە قەبارەی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون”.
ئەوەش هاتووە، “بەڵام ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئاماژە بەوەدەکەن ڕوسیا لەکۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوودا بڕی 447 ملیۆن دۆلار قەرزی داوەتەوە”.
لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، کەنەدا و ئوسترالیا و یابان چەندین سزای ئابووریان بەسەر ڕوسیادا سەپاند.