پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئێستادا بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی دژی پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریاندا، بایکۆتی وانەوتنەوە و هۆڵەکانی خوێندن بۆ هەموو ئاستەکان لە بەرایی و باڵا ڕابگەیەنن و ڕۆژانە لە زانکۆدا ئامادەی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان بن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ملنادەن بۆ بەڵێنی سەرزارەکی بەرپرسان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان بەگشتی و تەواوەتی جێبەجێ دەکرێن.
داواکارییەکانیش بریتین لە، پێدانی مووچەی مانگی دوو و سێ و دەرچوواندنی نوسراوی گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوە لەلایەن حکومەتەوە، لەگەڵ دەرچوواندنی نوسراوی گەڕاندنەوەی تەواوی شایستە داراییەکانیان لە مووچە نەدراو و بڕراوەکانی ساڵانی پێشوو و دانانی ئەژماری بانکی بۆیان.
دەشڵێن، “تا بەکرداری و یاسایی ئەو داواکارییانەی سەرەوە بۆ مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ نەکرێت، ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن و بەرپرسیار نین لە پەککەوتی خوێندنی ئەمساڵ”.