زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدان لەدەست دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگدەر لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بێبەش دەبن.

حازم ڕەدینی، بەڕێوەبەری ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد پێداچوونەوە بە بڕیارێکیدا بکات کە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کارتی دەنگدانی ماوە کورت بۆ دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠١ ، ٢٠٠٢، ٢٠٠٣ دروست ناکات”.

ڕەدینی ڕایگەیاند، کۆی ژمارەی ئەو دەنگدەرانە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دەبێت، لەو ژمارەیەش تەنها یەک ملیۆن دەندەریان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردووەتە، بەمەش یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە دەنگدان بێبەش دەبن”.

ئەو بەڕێوەبەرەی ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوەش کردەوە کە لەسەر کۆمیسیۆن پێویستە کە کارتی دەنگدانی کاتی بۆ ئەو دەنگدەرانە دروست بکات تا لە مافی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بێبەش نەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا