راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران: یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی گۆڕانكاری نوێ‌ پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران، رایگەیاند، كە تا ئێستا 60%ی بازاڕەكانی عێراق نادیارە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی گۆرانكاری نوێ پێكدەهێنێت بەرەو ڕێكخستنی بازاڕ.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: سیستەمی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای سیمای دامەزراوەیی بازاڕەكان نییە، هەر بۆیەش ناڕەزایەتی هەیە بەرامبەر بە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، كە نیگەرانی لەبارەی یاسای كۆمپانیاكان ژمارە 21 ی ساڵی 1997 وەك هەمواركراوی ڕێكخراو نین .

ئاماژەی بەوەشكرد 60%ی بازاڕ هێشتا پێناسە نەكراوە لەبەردەم ڕێساكانی حكومەتدا كە مامەڵە لەگەڵ كەرتی بازاڕدا دەكات، جا چ چاودێریكردن بێت، باج بێت، یان بانكەكان.

جەختیشیكردەوە، یاسای نوێی ئاسایشی كۆمەڵایەتی پابەندی دەكات بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ بازاڕە یاساییەكان،كە خاڵی گۆرانكاری پێكدەهێنێت بەرەو ڕێكخستنی بازاڕ ، ئەویش بە ڕووبەڕوو بونەوەی نەخشەی نوێ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا