خزمەتگوزاری دەگەنرێتە كەرتی هەشتی حەسارۆك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بە گوژمەی نزیكەی (چوار ملیار و نیو دینار) دەست دەكرێت بەگەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی هەشتی حەسارۆك.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: وەك مژدەیەك بۆ خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك، ڕۆژی یەكشەممە 31_7_2022، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی نزیكەی چوار ملیار و نیو دینار، لەسەر داهاتی فرۆشتنی 100%ی زەویی، دوای جێبەجێكردنی دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆكەكانە لەم كەرتە، دەست دەكرێت بەكارەكانی پڕۆژەی بەشێك لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام بۆ كەرتی هەشتی حەسارۆك بە گشت چیینەكانی.

وتیشی: نیوەڕۆی ئەمڕۆش شەممە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری جێگری سەرۆكی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزی، لەگەڵ ژمارەیەك ئەندازیار، زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆكیان بەسەركردەوە، مەبەست لەسەردانەكەشیاندا جێبەجێكردنی دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆكەكان بوو لەم كەرتە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوكات سەرۆكی شارەوانی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چواری ڕاسپارد، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك هاوولاتیان دەتوانن رێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانووە بەبێ هیچ كێشە و گرفتێك وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا