پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی بەدواداچون بۆ خۆراکی خراپ بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی ئاسایش لە هەولێر دەستیانگرت بەسەر کۆگایەکی زەیتی زەیتونی ساختە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن تيمەكانی بەدواداچون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنترۆڵ، دەستیان گرت بەسەر کۆگایەکی (ڕۆنی زەیتی زەیتون)ی ساختە و بێ مۆڵەت.
ئەوەشهاتووە، لەم کۆگایەدا رۆنی زەیتی ئاسایی هاوردەکراوە و بە رێگایەکی ساختە و بە بەکارهێنانی ڕەنگی سەوز، ڕەنگی زەیتەکەیان گۆڕیوە و کردویانە بە زەیتی زەیتونی سروشتی و لە تەنەکەی تایبەت کراوە و لۆگۆی ساختەی پێوە کراوە، کە گوایە زەیتی زەیتونی سروشتییە، بەنیازبون لە بازاڕەکاندا بە زەیتی زەیتون و بە نرخێکی گران بیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر کۆگاکە و سەرجەم کەلوپەلەکاندا گرت و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەو کۆگایە کاریانکردوە گیرایەبەر.