پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه بە مەبەستی رێكخستنەوەی سیستمی كۆكردنەوەی باج و رسومات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد، ئه‌و بڕیارانه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لێكه‌وته‌وه، به‌هۆى هه‌بونى قه‌یرانى دارایى و خراپى گوزه‌رانى خه‌ڵك، یاساناسانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و بڕیارانه كاتێك یاساین كه موچه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا بدرێت خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ركرابن.
بەپێی ئەو بڕیارانەی حكومه‌ت بۆ له‌باره‌ی باجه‌كانه‌وه داونی، 20%ی باج لەسه‌ر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و گەیاندن وەردەگیرێت، له كاتێكدا وه‌رگرتنی باج له‌كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیی له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدایه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵتپێدان به‌و كۆمپانیایانه ناوه‌ندییه و هه‌ر حكومه‌تی فیدراڵیش ده‌توانێت باجیان لێوه‌رگرێت.
زانیاریی هه‌یه ساڵانه 40 هه‌زار دینار به‌ناوی باجه‌وه له‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وه‌ربگیرێت
به‌شێكى دیكه له بڕیاره‌كانى حكومه‌ت تایبه‌تن به پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی نەوت و گاز بە پێدانی باج، به‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كه‌لێنه‌ی ئاشكراكرد كه ساڵانێكه ئه‌و كۆمپانیایانه به‌بێ باج له‌كاركردن به‌رده‌وامن.
به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كان تایبه‌ته وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و باجه ته‌نها له ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و مۆدێل به‌رز وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام زانیاریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانه 40 هه‌زار دینار به‌ناوی باجه‌وه له‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری لێداوه سه‌پاندن و سه‌رانه‌یه یان وه‌رگرتنی باجی یاساییه؟
لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 607 هەزارو 65 ئۆتۆمبێل هەیە، لەو ژمارەیە 879 هەزارو 647 ئۆتۆمبێلیان تایبەتن، ئەگەر بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك ساڵانە بە تێكڕا (40 هەزار) دینار وەربگیرێت، ئەوا داهاتەكەی دەكاتە 32 ملیار‌و 184ملیۆن دینار.
وه‌رگرتنی باج به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووریی هه‌ر وڵاتێك داده‌نرێت، به‌ڵام ده‌بێت هاووڵاتی و كۆمپانیاكان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌نه حكومه‌ت، خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینبكرێت، به‌ڵام با بپرسین ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری لێداوه سه‌پاندن و سه‌رانه وه‌رگرتنه یاخود وه‌رگرتنی باجی یاساییه؟
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ كه له‌كابینه‌ی هه‌شت وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بوو بۆ پۆڵه‌تیك پرێس ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه “حكومه‌ت ده‌توانێت باج دابنێت، به‌ڵام حكومه‌تێك كه سه‌رجه‌م پێداویستى و خزمه‌تگوزارییه تایبه‌تى و گشتیه‌كانى بۆ هاووڵاتیان دابینكردبێت، نه‌ك ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێمه، كه ئه‌وه‌ى وه‌ریده‌گرێت باج نیە بەڵکو سەرانە و بەزۆر ستاندنە”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێشیوایه “حكومه‌تێك تائێستا نه‌یتوانیبێت خزمه‌تگوزارییه ئاسایى و یاسایه‌كان دابینبكات كه بۆ هاوڵاتیان پێویستن، چۆن ده‌كرێت له ئێستادا ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێبكات، شتێكى سه‌یره ئه‌م حكومه‌ته هه‌ر خه‌ریكى پاره كۆكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام ئاماده نییه دابه‌شى بكات، موچه وه‌كخۆی دابینناكات و به لێبڕینه‌وه ده‌یدات، ژیانى هاوڵاتیان له‌مه‌ترسیدایه كاتێك داواى مافى خۆى بكات روبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه”.
حكومه‌ته‌ى ئێمه، ئه‌وه‌ى وه‌ریده‌گرێت باج نیە بەڵکو سەرانە و بەزۆر ستاندنە
به‌وته‌ى عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌و بڕیارانه جۆرێكى دیكه‌ى سه‌رانه‌یه و جۆرێكه جه‌رده‌ى و راوروتكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى و كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌بێت چونكه دۆخه‌كه خۆى ئاڵۆزه و زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزترى ده‌بات.
به‌شێك له به‌رپرسه‌كانى حكومه‌ت ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه بۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەران ده‌گه‌ڕێننه‌وه و بۆئەوەی لەكاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابین بكرێت، له‌و كاته‌شدا هیچ كەس و لایەنێك پارێزبەندی نیە و هەموو كەسێك بەپێی یاسا دەبێت باج بدات.
یه‌كێك له‌و سێكته‌ره بازرگانییه‌ی له هه‌رێم بووه‌ته سێكته‌رێكی گوماناوی و پڕ قازانج بۆ ده‌سته‌بژێرێك، بازرگانیی “جگه‌ره و كحوله”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، لەمەودوا ستیکەر (Lable) لەسەر مەوادەکانی (جگەرە و کحول) دەدرێت، هه‌ربۆیه ڕاسته‌وخۆ نرخی جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌و نرخه‌ی ئێستا به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و لایه‌نانه‌ی باجی ده‌خرێته سه‌ر، له‌پێشوودا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كرێی مانگانه‌یان له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر حكومه‌ت باجیان بخاته‌سه‌ر، ئه‌وان نه‌ك بێده‌نگ نابن، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان و له‌نێویشیدا كارتی ئینته‌رنێت گرانده‌كه‌ن.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە و گه‌یاندنى ھەرێمی کوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێسى رونكرده‌وه، كه به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیارانه رسوماته‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد ناكرێن، چونكه پێشتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رسوماته‌كانى دیاریكردووه، رێگه نادرێت هیچ گرانفرۆشیه‌ك به هێڵه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن بكرێت.