حکومەتی هەرێم: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران

پۆڵەتیک پڕێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی دۆخی ژیانیان دووپاتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی چاکسازییەکانی لەپێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێی یاسای کارەوە هەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لەڕووی تەندروستی، سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران دەدرێت.

یاسای کار ڕۆژی یەکی ئاداری ئەمساڵ بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا