پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسنووری قەزای مەخموری باشوری هەولێر و ناحییەی قەراجی قەزاكە چالاكی گروپە چەكدارەكانی داعش زیاد دەكات و لێپرسراوێكی باڵای یەكێتیش رایدەگەیەنێت بۆشاییەكی ئەمنی زۆر هەیەو گروپە چەكدارەكانی داعش بەئارەزووی خۆیان هاتوو چۆ دەكەن و هەر هاوڵاتییەكیان بوێت دەیڕفێنن.
رەشاد گەڵاڵی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، چالاكی گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنوری ناحییەو گوندەكانی قەزای مەخمور روویان لەزیاد بوون كردووەو بەئاشكرا بەناو گوندەكاندا هاتوچۆ دەكەن و هێزەكانی سوپای عێراق ئاگادارن بەڵام چالاكی لەدژیان وەك پۆلیسی فیدڕاڵی ئەنجام نادەن.
وتیشی، لەچەند رۆژی رابردوودا لەسنوری مەخمور گروپی تیرۆرستی چەكدارانی داعش بەتۆمەتی هاوكاری كردنی هێزە عێراقییەكان ژمارەیەك هاوڵاتیان ڕفاندووە كە دوو لە هاوڵاتییانە یەكێكیان كورد بووەو مەڕدارە ئەوی دیكەشیان عەرەب بووەو كرێكاری بیر هەڵكەندن بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رفاندنی ئەو هاوڵاتیانە لەسنووری قەزای مەخمور لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە مەبەست لێی دروست كردنی ترس و دڵەراوێیە لەدڵی دانیشتوانی ناوچەكە هاوكات وەرگرتنی سەرانەشە لە هاوڵاتیان.