ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی دووەمی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بەڕێوەدەچێت لەبارەی دەستووریبوونی ئەنجامەکانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.

ڕۆژی 9ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریکرا و محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

دوابەدوای ئەمە دووان لە پەرلەمانتارانی عێراق کە ئەوانیش باسم خەشان و مەحمود مەشهەدانی بوون، سکاڵایان لەسەر ئەوە تۆمارکرد گوایە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان پێشێلکاری دەستووری تێدا بووە و بەمهۆیەوە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا تا چاوخشاندنەوە بەو تانانە کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕابگرێت.

ڕۆژی 19ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بەڕێوەچوو تیایدا باسم خەشان ڕایگەیاند، بەڵگەی پێویستیان پێشکەش کردووە کە نادەستووری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەسەلمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا