بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە كۆمسیۆن 461 تانەی رەتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرایكرد، لە چەند پارێزگایەك دەست بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكەن، راشیگەیاند، بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە461 تانەیان رەتكردوەتەوە.

كۆمسیۆن لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، تائێستا 483 تانەی ئەنجامی هەڵبژاردنیان پێگەشتووە، بەڵام لەو ژمارەیە 461 تانەیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتكراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بنەمای 22 تانەیەك كە بەڵگەی پێویستان لەگەڵ بووە، بڕیاریانداوە لە چەند پارێزگایەك 297 وێستگەی دیكە بەدەست جیابكەنەوە.

ئەوەشهاتووە، سەرەتا پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی سندوقە تانە لێدراوەكان لە نەینەوا دەستپێدەكات، دواتریش پڕۆسەكە لەپارێزگاكانی دیكە بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەداو رایانگەیاند، هەڵبژاردنەكە ساختەكاری و پێشێلكاری تێداكراوە ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكانی ئەوان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا