لە کەرکوک نۆ داواکراوی تیرۆر دەستگیردەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی نۆ کەسی بە تۆمەتی تیرۆر لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان ژنە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ” مەفرەزەکانی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە نۆ کەس دەستگیر بکەن  کە یەکێکیان ژنە”

ڕوونیشیکردووەتەوە، ” تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر دەستگیرکراون و پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەش کردووە، ” تۆمەتبارەکان چەکیان هەڵگرتووەو لە ڕیزەکانی داعشدا کاریان کردووە و خاڵی پشکنینی وەهمیان داناوە، هاوکاری لۆجستی و خۆراکیشیان بۆ داعش دابین کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا