جارێكی دیكە هێرش كرایەوە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس
جارێكی دیكەو لە رێگەی دوو موشەكەوە هێرش كرایەوە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداو بەهۆیەوە چەندین خەڵكی مەدەنی كە لە نزیك باڵوێزخانەكە بوون زیانیان پێگەشتووە.

سەرچاوە ئەمنییەكان رایانگەیاند، دوو موشەك لە جۆری كاتیوشا باڵوێزخانەی ئەمریكای لە بەغداد كردوەتە ئامانج.

سەرچاوەكە بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، مووشەكەكان بەتەواوی ئامانجی خۆیان نەپێكاوە و شكستیان هێناوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو رووداوەوە چەندین خەڵكی مەدەنی زیانی بەركەوتووە، هاوكات خانوویەكیش كە لە نزیك رووداوەكە بووە زیانی بەركەوتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا شاندێكی باڵای عێراق لە ئەمریكان و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق و بۆردوكانی باڵوێزخانەو بنكەو بارەگانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لە عێراق تاوتوێ دەكەن.

لەماوەی رابردودا چەندینجار لەلایەن میلیشیاكانەوە هێرش كراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمریكاش بەردەوام ئێرانی بەهۆكاری رووداوەكان و پاڵپشتیكردنی ئەو گروپانە تۆمەتبار كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا