عەبدولستار مەجید: بە بەرنامەوە ساختەكاری لە هەولێر كراوە و قبوڵی ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولستار مەجید، كاندیدی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە خستنەرووی چەندین داتا گومان دەخاتە سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێرو دەڵێت، بە بەرنامە ساختەكاری كراوە و ئێمە لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین.

عەبدولستار مەجید رایگەیاند: بەڵگەو داتا رادەستی كۆمیسیۆن ئەكەین و لەسەر ئەو ئەنجامانە بێدەنگ نابین و قبوڵی ناكەین گەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت.

عەبدولستار مەجید، ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات ناتوانێت هیچ هەڵبژاردنێك بەبێ ساختەكاری بەڕێوەببات، هەروەها دەشڵێت، لە هەولێر ساختەكاری بە بەرنامە كراوە.

كاندیدەكەی كۆمەڵ دەشڵێت، ئێمە دەرئەنجامەكانی بازنەكانی سێ و چواری هەولێر رەتدەكەینەوە و بەڵگە و داتای روونمان بۆ ئەوە هەیە، بە بەڵگەشەوە تەسلیمی كۆمیسیۆنی دەكەین.

باسی لەوەشكرد، ناچار ببین خەڵكمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێكارێك دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناكەین بێدەنگ نابین گەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت.

هەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لە پارێزگای هەولێر رەتكردوەتەوە.

بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاندووە، بەپێی داتاكانی داتابەیسی مەركەزی مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆی دەنگی سەرجەم بنكەكانی پارێزگای هەولێر، عبدالستار مەجید 370 دەنگ لە پێش كاندیدی پارتی صباح صبحی یەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا