ژمارەی کوژراوانی تورکیا بەدەستی گەریلا 200 سەربازی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە كوژرانی 27 سەربازی تری سوپای توركیای ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا لە هێرشی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە 205 سەرباز.

لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ناوەندی ڕاگەیاندن چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە بڵاویكردەوە، لە چالاکی گەریلاکانیاندابە پێشەنگایەتی یەژا ستار لە دژی هێرشی نوێی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بەهۆی شێوازی شەڕی گەریلا کە بەشێوەیەکی کاریگەر و بە چەندین تاکتیکەوە گورزی قورس لە سوپای توركیا دراوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 27 سەربازی دیکە كوژراون و چوار سەربازیش برینداربوون.

شەوی 17 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە 15ی مانگە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و بەپێی كۆتا ڕاگەیەندراوی هەپەگە، لەو هێرشانەدا 205 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا