مەسرور بارزانی: کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت

 پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیوادارن لە قۆناغی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەسەرکەوتی دەربازبن و عیراق بەرەو قۆناغی ئاشتی ببەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆربەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتان بەشێوەیەکی گشتی و وڵاتی ئێمەش بەشێوەیەکی تایبەت بە قۆناغێکی هاستیارو گرنگ تێدەپەڕێت.
وتیشی، “چەندین گۆڕانکاری هەن لە دروستبوونی هاوپەیمانیەتی و گفتووگۆی نێوان وڵاتان ئەمەش دیاردەیەکە بە تەەواوی پشتگیری لێدەکرێت و پێویستە بە ئاڵوگۆڕکردنی بیر و بۆچوونەکان و گفتووگۆکردن لەسەر کێشەکان جەخت لەسەر ئەو خاڵە گرنگانە بکەینەوە کە کاریگەریان دەبێت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچەکە”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە وتارەکەیدا جەختی لەوەشکردوە، بە قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕن و هیوادارن لە قۆناغی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بە سەرکاوتوی دەربازببن، عێراق بۆ دۆخی ئاشتی ببەن و بۆ ئەم کارەش پێویستە بە یەکەوە کاری لەسەر بکرێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەک لە کەسیەتیە سیاسی و دیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تێدا بەشدارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا