ئەو ئەفسەرەی لەفەرمانگەکەی ڕاگیرابوو بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئازادکرا

پۆڵەتیک پرێس:
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەرکان رەحمان ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە بڕیاری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئازادکرا.

لەروونکردنەوەیەکدا ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، سەبارەت بە راگرتنی مقدەم (ئەرکان رەحمان) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، كە‌ لە بەرواری ( ٢٠-١٠-٢٠٢١ ) لەسەر بابە‌تێكی نووسین لە‌لایە‌ن بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان راگیرابوو. ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٢٢-١٠-٢٠٢١ بە فەرمانی بە‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ناوبراو ئازادکرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک