وەرزشوانێکی سۆماڵی لە راکردنێکی 100 مەتریدا حەیای وڵاتەکەی دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی سۆماڵ بەفەرمی داوای لێبوردنی لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد پاش ئەوەی کچە وەرزشوانێکی سۆماڵی بەناوی نەسڕە ئەبوبەکر عەلی لە پاڵەوانیەتی جیهانیی چالاکییەکانی زانکۆ بەژداری کرد و 100 مەتری بە 22 چرکە بڕی.

نەسڕە ئەبوبەکر عەلی، وەک نوێنەری سۆماڵ بۆ پێشبڕکێی راکردنی 100 مەتری خانمان لە وڵاتی چین هەڵبژێردرابوو. زیاتر لە 10 چرکە لە پاش یەکەمی پێشبڕکێکەوە کۆتایی بە راکردنەکە هێنا، کە ئەمەش خراپترین ئەنجامی راکردنەکانە تا ئێستا تۆمارکرابێت.

شەش چرکە پاش دەستپێکردن، لە دیمەنی ڤیدۆیی راکردنەکەدا دیارە، پاش ماوەیەکی کەم نەسڕە لەناو چوارچێوەی کامێراکەدا نامێنێت بەهۆی دواکەوتنی زۆر و پێشکەوتنی راکەرە پرۆفیشناڵەکانی رکابەری.

 

 

وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی سۆماڵ، ئەم رووداوەی بە شەرمەزاریکەر بۆ سەر وڵاتەکەی ناوبرد و وتی، “ئەو کەسە نوێنەری خەڵکی سۆماڵ نیە و ئێمە داوای لێبوردن لە گەلی سۆماڵ دەکەین”.

هاوکات، وەزارەتی وەرزش و لاوانی سۆماڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات “ئەم کەسە نە وەرزشکارە، نە راکەر”.

هەر زوو لە سۆشیاڵ میدیا باس لەوە دەکرا کە نەسڕە، کە لە راستیدا راکەر نیە و هیچ توانایەکی راکردنی نیە، بەڵکو بە واستە لە پێشبڕکێکەدا وەرگیراوە. وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی سۆماڵیش، سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی وڵاتەکەی سڕکرد  بەهۆی ئەوەی رێگەی داوە راکەرێکی بێ توانا و رانەهێندراو نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا