سودانی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق لە كارەكەی دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق (تی، بی، ئای ) لە پۆستەكەی دوورخستەوە و كەسێكی دیكەی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە راسپارد.

بەگوێرەی فەرمانێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كە واژۆی د.حەمید نەعیم ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە، تیایدا هاتووە، بە پاڵپشتی و بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بیلال سەباح حسین لە پۆستی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق دوورخراوەتەوە.

ئەوەش هاتووە، سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد محەمەد جوادی راسپاردووە بۆ بەڕێوەبردنی بانكی بازرگانی عێراق.

بانكی بازرگانیی عێراق (Trade Bank of Iraq) بانكێكی حكومییە، لە ساڵی 2003 بە سەرمایەی ملیۆنێك و 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی لە بەغدا دامەزراوە.

بیلال سەباح حوسێن حەمدانی لە 24-01-2023 وەك سەرۆكی بانكی بازرگانیی عێراقی لە شوێنی سالم جەواد چەلەبی دەستبەكار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا