پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، تەرمی عەباس عەبدوڵا خاوەنی بەنزیخانەی جەلەولا لە نزیك روورباری سیروان لە ناحیەی جەلەولا دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە.
گومان دەكرێت دوای رفاندنی كوژرابێت و كوشتنەكەشی دەستی داعشی تێدابێت، چونكە ئەو بەنزیخانەیەی عەباس عەبدوڵا خاوەداندارییەتی دەكات هاوسنورە لەگەڵ دەشتی تبج، كە بە مۆڵگەی داعش دادەنرێت.