پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەیان زیندانی لە کۆیە لە دوێنێوە مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە چونکە ڕێگەیان پێنادرێت چاویان بە پارێزەر و کەسوکاریان بکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە دوێنێوە زیندانیانی کۆیە بەهۆی ئەوەی ڕێگە نادرێت پارێزەر و کەسوکاریان سەردانیان بکەن، مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.
لەوبارەیەوە بەشدار حەسەن، پارێزەری دوو تۆمەتبار کە لە زیندانی کۆیەدان دەڵێت، بیانووی بەرپرسانی زیندانەکە هەڵاتنی زیندانییەکی دیکەیە کە حەوت ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕایکردووە.