نوجێفی سوننەكان كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئوسامە نوجێفی سەركردەی دیاری سوننەكانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی لەماڵەكەی خۆی رێكخستووە، كە تێدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانیش بەشداری كردووە.

بەقسەی سەرچاوەیەك، كۆبوونەوەكە رۆژی یەك شەممە بەڕێوەچووەو ئامانج لەكۆبوونەوەكە یەكخستنەوەی گوتاری سوننەكان بووە لەعێراق، بەتایبەتی لەپەرلەمان.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، سەرجەمی كوتلە سیاسییەكانی سوننە بەشدارییان لەكۆبوونەوەكە كردووەو هەموو لایەكیشیان ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی یەكتری بكەن.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو كێشە لەنێوان لایەنە سونییەكان هەبوو، بەتایبەتی لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، كە لەو چوارچێوەیەش هەوڵێك هەبوو، بۆ گۆڕینی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، كە ئەو پۆستە پشكی سوننەكانە لەسەرۆكایەتییەكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا