پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 241 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات 49 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد،” لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێکەوتی 20/10/2023 تاکو 9/11/2023 لە 17 چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەرسێ بنکەکانی (دهۆك و سۆران و حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا 49گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن”.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چاڵاکیەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لـە، هەشت کیلۆ و 129 گرام ماددەی تلیاك، دوو کیلۆگرام ماددەی هیرۆین، یەک کیلۆ و 681 گرام ماددەی کریستال و بڕێکی تری لە ماددەی حشیش و جامايکا، 229 کیلۆ و 500 گرام لە حەبی هۆشبەر جۆری کاپتاگۆن و نزیکەی 1000 دەنکە حەب لە جۆرەکانی ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین.
ڕوونیکردەوە، ژمارەیەك لەم دەسگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی سێ تۆری گەورە بازرگانی نێودەوڵەتین و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆرەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
جەختیکردەوە، لە سەرجەم ئەم چاڵاکیانەدا پێشتر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراوەتەبەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.