پۆڵه‌تیك پرێس
له‌یادى 33 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌جه‌دا، ژماره‌یه‌ك چالاكى و مه‌راسیمى تایبه‌ت له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامده‌درێت و به‌رپرسانى پارێزگاكه‌ش داواى جێبه‌جێكردنى داخوازییه‌كانى دانیشتوانى شاره‌كه ده‌كه‌ن.
سەر لە بەیانی ڕۆژی 16ی ئادارى 1988 ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له ڕێگه‌ى حه‌وت فڕۆكه‌ى جه‌نگىه‌وه بۆردومانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، له‌ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌وه جگه له ئاواره‌بوونی هه‌زارانی دیكه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، له‌م یاده‌دا به‌گرتنه‌به‌رى ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان یادى 33 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه بانگهێشتى هیچ كه‌سێكمان نه‌كردوه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌بجه ئامێزى بۆ هه‌موو كه‌سێك كردۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له مه‌راسیمه‌كاندا بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌و یاده ئه‌نجامده‌دات، هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمى دووجار دوا له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانكراوه دانیشتنه‌كه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه.