مزگه‌وته‌كانی سوید نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان بۆ ده‌چێت

پۆڵه‌تیك پرێس

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چوار مزگه‌وت له‌ سوید نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان بۆ چووه‌، له‌ناو نامه‌كه‌دا جۆره‌ تۆزێكی سپی هه‌بووه‌، ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌.

دوو مزگه‌وت له‌ شاری مالمۆ و مزگه‌وتێك له‌ ستۆكهۆڵم و مزگه‌وتێك له‌ ئێسكه‌لستوونه‌ نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان بۆ چووه‌.

ئه‌نه‌سته‌نه‌ به‌رپرسی میدیا له‌ مزگه‌وتی ئێسكه‌لستوونه‌ له‌ سوید ده‌ڵێت له‌نامه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌یان كراوه‌، پۆلیس و ده‌زگای ئاسایشی سوید له‌م رووداوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانیان وه‌ك تاوان ئه‌ژماركردووه‌.

تۆماس باری كریست له‌ ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ تاوانن و دژی شتانێكن كه‌ له‌ده‌ستووردا پارێزراون.

باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر كراوه‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ مزگه‌وته‌كانیان له‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌یان بۆچووه‌، ئه‌و تۆزه‌ی بۆ مزگه‌وتی مالمۆ چووه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ تۆزێكی ئاساییه‌ و مه‌ترسی نیه‌ به‌ڵام ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌ژماریان كردووه‌.

به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو كه‌سێك له‌ سوید له‌ هه‌ڵبژاردنی ئایین ئازادن و هه‌ركه‌س به‌هۆی دینه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی هاندانی رق و كینه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا