پەرلەمانتارێك بۆ حكومەتی هەرێم: كارتی توركیا سوتاوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت كارتی توركیا بۆ هەرێم سوتاوە، داواش دەكات بۆیەكجاریش بێت حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بكات.

بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دە رۆژە یاسای قەرز تێپەڕیووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم لەهەولێر پاڵیان لێداوەتەوەو خەریكی نائومێدكردنی زیاتری خەڵكن بەوەی بەغدا پارە دەنێرێت و ناینێرێت.

وتیشی، “با حكومەتی هەرێم بێن بۆ بەغداو چارەسەری كێشەی خەڵك بكەن، واز لەچەواشەكاری بێنن، بۆ تەنها جارێكیش نەوت تەسلیم بكەن وئەم كارتەش تاقیبكەنەوە”.

لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیشەوە باس لەوە دەكات، دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارێكی غەیرە كورد لەلیژنەی دارایی گفتوگۆیان كردووە و لە بارەی ئەو پارەیە گفتۆگۆیان كردووە، “پرسیم راستە كازمی یەك جار ٣٢٠ ملیار دەنێرێ؟، لەوەڵامدا وتی ئەگەر وابكات كازمی دەهێنینە سەر ئەو مەنەصەیە پاشان ڕاستەوخۆ متمانەی لێوەردەگرینەوە”.

دوای پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردو بەرپرسانی هەرێم باسیان لەناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم لەلایەن كازمییەوە كرد، بەڵام سەرەڕای دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراق تائێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نەنێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا