کەناڵە ئاویەکان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا، بڕیاردرا کەناڵی ئاوی ئینگلیزی دابخرێت کە کۆچبەران بە نایاسایی لە ڕێگەیەوە دەچوونە بەڕیتانیا.

بە پێی میدیا جیهانیەکان، بڕیارە لە 1 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە، لە ڕێگەی فڕۆکەوە چاودێری پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نزیکەی 27 کۆچبەر لە کەناڵە ئاوییەکانی ئینگلیز بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و گیانیان لە دەستدا، هەربۆیە بڕیاردرا بەشێوەیەکی چڕ چاودێری کۆچبەرانی نایاسایی بکرێت، کەناڵە ئاویە ئینگلیزیەکانیش دابخرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا