پۆڵه‌تیك پرێس:
بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی جۆ بایدن كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام پیرۆزباییه‌كه ئاسایی نییه و مشتومڕی دروستكردووه.
له پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ بایدن ئه‌وه‌هاتووه “پیرۆزبایی له جۆ بایدن ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا….” ئه‌وه‌ی نائاساییه له‌و پیرۆزباییه‌دا ئه‌وه‌یه، له‌پشت ناوی جۆ بایدنه‌وه ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش بوه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه دروستبوو، حكومه‌تی به‌ریتانیا هاته‌ده‌نگ و به كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ناویبرد.
لێكدانه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌نێو چاودێراندا به‌شێوه‌یه‌كه، كه تارمایی تره‌مپ به‌سه‌ر په‌یامه‌كه و سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ئه‌مریكاوه ده‌بیندرێت، پێده‌چێت هێشتا به‌ریتانیا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی ئه‌مریكایه.