داهاتی نەوتی عێراق بۆ ساڵی ڕابردوو 75 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “سەرکەوتووبووین لە زیادکردنی داهاتی ئابووری عێراق بۆ ساڵی 2021 و لەو ساڵەدا داهاتی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە و 75 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.

لەوبارەیەوە کەریم حتاب، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد، “سەرباری ئاڵنگارییە ئابووری و تەندروستییەکان لە نمونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەت توانیویەتی ساڵی 2021 داهاتێکی بەرچاو لە نەوت بەدەستبهێنێت”.

وتیشی: ساڵی ڕابردوو داهاتی هەناردەی نەوت لە عێراق زیادیکردووە و گەیشتووەتە 75.650 ملیار دۆلار، ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر پشکی هەبووە لە پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021.

باسی لەوەشکرد، “بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاری داهاتووەوە، کە بەپێی ئەو بڕیارە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ 4.370 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاددەکات، هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیادبوونی داهات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا