جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا لەکارەکەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا پاش دەستگیرکردنی بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئاژانسی تاس-ی رووسی بڵاویکردەوە، تیمور ئیڤانۆڤ، پاش دەستگیرکردنی بەتۆمەتی وەرگرتنی بڕی 1 ملیۆن رۆبڵ (10 هەزار و 800 دۆلار) لە پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا دوورخراوەتەوە.

ئیڤانۆڤ، رۆژی چوارشەممە بە جلوبەرگی سەربازیی فەرمییەوە چووە بەردەم دادگا و لەناو قەفەزێکی رووپۆشکراو بە شووشە، لەبەردەم دادوەر لێدوانی خۆی لەبارەی تۆمەتەکان خستەڕوو.

ئیڤانۆڤ لە کەیسی وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن رۆبڵ لە دەزگایەکی ناحکومیی رووسیا کە تەندەرێکی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیان بۆ دەرچووە، تێوەگلاوە. ئەگەر تۆمەتەکانی لەسەر ساخبێتەوە لە دادگا، ئەوا بەلایەنی کەمەوە 15 ساڵ زیندانی دەکرێت.

لە ئێستادا ئیڤانۆڤ لە سەنتەرێکی تایبەتی وەزارەتەکەی لە مۆسکۆی پایتەخت دەستبەسەرکراوە و چاوەڕێی بەڕێوەچوونی یەکەمین رۆژی دادگاییەکەیەتی کە بڕیارە رۆژی 23ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

تیمور ئیڤانۆڤ لە ساڵی 2016ەوە جێگری سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی رووسیایە و وڵاتانی رۆژئاوا بە یەکێک لە ئەندازیارانی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا تۆمەتباری دەکەن.

هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمیی دوورخستنەوەی ئیڤانۆڤ پشتڕاست نەکراوەتەوە و لە وێبسایتی فەرمی وەزارەتەکەشی وەک وەزیرێکی کارا تۆمارکراوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی تاس ئاماژە بەوەدەدات کە بە بڕیارێکی راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دوورخراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا