ژنێكی دیكەی ئێزدی لە كامپی هۆل رزگار كرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە 20 مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، ژنێكی ئێزدیی لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕزگار كرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ لە 20 مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پاڵپشتی هێزەكانی قەسەدە یەپەژە _ یەپەگە بەڕێوەدەچێت، شەڕڤانانی یەپەژە توانیویانە ژنێكی دیكەی ئێزدیی لە كامپەكە ڕزگار بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی 3 ی ئەم مانگە، ژنێكی ئێزدی بە ناوی وەفا عەلی عەباس دوای ئەوەی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لەلایەن داعش لە شەنگال ڕفێندرابوو، پاش هەشت ساڵ لەلایەن هێزەكانی یەپەژەوە ڕزگاركرا.

لە ڕۆژی 25 ی ئابەوە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پشتیوانیی قەسەدە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنییان لە كامپی هۆل دەستپێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر ناوەندی پەروەردەی فكری تووندڕەویی لە ناو كامپەكە تێكدراون و ژمارەیەكی زۆر داعشیش دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا