پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستینی ژینگە و تەندروستی گشتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا مەیدانی ئاژەڵان دەگوازرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە چۆنیەتی گواستنەوەی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان و چاودێریکردنی شوێنەکە و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە ئاوات محهمەد، قائیمقامی سلێمانی سەردانی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵانی کرد و ئەو پڕۆژانەی بەسەر کردەوە لە نزیکی مەیدانەکە لەقۆناغی جێبەجێکردندان”.
ئاوات محەمەس، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە گواستنەوەی مەیدانەکەدا رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و لایەنی ژینەگەی و تەندروستی کراوە، ئەو شوێنە نوێیەی کە بۆ مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان دیاریکراوە بەجۆرێک دیزاین دەکرێت کە لەگەڵ کار و پیشەکە و گۆرانکاریە ناوچەی و سەردەمیەکاندا بگونجێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕوونیکردەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر قائیمقامی سلێمانی بۆ گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان بەردەوام لەهەوڵدا بووە و چەند جارێک کەموکووڕی مەیدانەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار خستووەتەروو، کار و پێشنیازی گرنگی بۆ گواستنەوەی مەیدانەکە کردووە.