رێبەر ئەحمەد: دەرگامان بەرووی وەبەرهێنەرانی بیانی كراوەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەولێر سوپاسگوزاری پشتیوانی ئەڵمانیا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیی دیكەیە و دەرگای بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانیدا كراوەیە.

لە مەراسیمی ڕۆژی یەكبوونیی نیشتمانیی ئەڵمانیا، كە لە لایەن كونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەوە لە هەولێر ڕێكخرا بوو، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد.

لە وتەكەیدا، ڕێبەر ئەحمەد وتی: ئەمڕۆ لێرەدا دەمەوێت پێزانینم بگەیەنمە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان، بۆ بەردەوامی هەوڵەكانیان لە پێناو پاراستنی ئارامی ناوچەكە‌.

وتیشی: ئەڵمانیا لە سەرەتای درووستبوونی هەرێمەوە،‌ هاوكارێكی گرنگمان بووە. ئەڵمانییەكان شان بەشانی پێشمەرگە دژی داعش شەڕیان كردووە، ڕاهێنانیان بە هەزاران پێشمەرگە كردووە و هاوكارییەكی زۆریان كردوون‌. پێزانینمان بۆ ئەو هەوڵانە هەیە.

لە بارەی سەرمایەگوزاری بیانی لە هەرێمی كوردستاندا، وەزیری ناوخۆ وتی: هەرێمی كوردستان دەرگای بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانیدا كردووەتەوە، چونكە بە بێ هاوكاری ئێوە و وەبەرهێنانی بیانی، خۆشگوزەرانی نایەتە دی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا