جۆ بایدن: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران “مرد”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران “مرد”.

لەم دواییانەدا ڤیدیۆیەکی جۆ بایدن بڵاوبووەوە تێیدا قسە بۆ چەند چالاکوانێکی ئێرانی دەکات و دەڵێت، “ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە، بەڵام ئێمە ئەمە ئاشکرا ناکەین، چیرۆکەکەی دوورودرێژە”.

لەبارەی قسەکانی بایدنەوە جۆ کێربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەکان باس لەوە دەکات، پلانی کاری گشتگیری هاوبەش “ڕێککەوتنی ئەتۆمی” لە ئێستادا میحوەری کارەکانمان نییە.

وتیشی، زۆر بەسادەیی ئێمە لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نابینین بەتایبەت کە ئێران بەردەوامە لە سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی و پشتیوانی ڕوسیا دەکات لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا.

باسی لەوەشکرد، سەرنجی ئێمە لە ئێستادا لەسەر چۆنێتی ڕوبەڕوبوونەوەی ئێرانە لەم بوارانەدا نەک ڕێککەوتن لەگەڵی.

جێی ئاماژەیە ساڵی 2015 ئەمریکا، ڕوسیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێراندا واژۆکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا