پۆڵه‌تیك پرێس
رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵكشاندایه، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت: له ئێستادا له هه‌ردوو سه‌نته‌رى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشمان نه‌ماوه و پێویستمان به هاوكارى زیاتر هه‌یه.
شاناز نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “دوو سه‌نته‌رى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى تووشبووانى كۆرنامان هه‌یه كه بریتین له نه‌خۆشخانه‌ى وه‌فا و نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى، له ئێستادا له هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشمان نه‌ماوه و 10 نه‌خۆشیش له‌ژێر چاودێرى چڕدان”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه باسى له‌وه‌شكرد، ده‌بوو تایبه‌تمه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رچاوبگیرایه، به‌تایبه‌ت له‌دوو ره‌هه‌ندى سه‌ره‌كییه‌وه، ره‌هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌م پارێزگایه نوێیه و ره‌هه‌ندێكى دیكه ئه‌وه‌یه به‌شێك له دانیشتووانى ئه‌م شاره به‌هۆى كیمیابارانى 1988ـه‌وه هه‌وكردنى درێژخایه‌نى سییه‌كانیان هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر تووشى كۆرۆناببن به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ختتر تووش ده‌بن.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه تائێستا له شارى هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 863 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 626 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 113 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.