پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و كارنامەی دانیشتنەكەش شەش تەوەر لەخۆ دەگرێت، هەریەك لە وەزیری خوێندنی باڵا و پارێزگاری بانكی ناوەندیش بانگهێشتی دانیشتنەكە دەكرێن.
ماڵپەڕی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا شەش تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە گرنگترینیان گفتوگۆیە لەبارەی پرۆژەیاسای كۆچبەران و پرۆژە یاسای تاوانە ئەلكترۆنییەكان هەروەها گفتوگۆی پرۆژە یاسای جێبەجێكردنی پرۆژەكان و چەند تەوەرێكی دیكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ هۆشداریدایە پەرلەمانی عێراق بەوشێوەیەی ئێستا كەهەیە، كە كار لەسەر پڕۆژەیاسای “تاوانە ئەلیكترۆنییەكان” نەكەن.
راشیگەیاندووە، پرۆژە یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لێدانە لە ئازادی رادەربڕین.